گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’قبوڵى ناکەین’’

کۆمەڵ وەڵامێکى توندى پارتى دەداتەوە

2022.07.19 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ وەڵامێکى توندى پارتى دەداتەوە

ناس کورد-

 

وتەبێژى کۆمەڵى دادگەرى وەڵامێکى توندى پارتى دەداتەوە و دەلێت ئەو حزبە کە ڕەخنەیەكیان لێ قبوڵ نەکات؛ بۆچى ئەمان ئەو هەموو "ستەمەیان" قبوڵ بكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەکیم (19-7-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "ئەم دەسەڵاتە، بە تایبەت پارتی، ڕەخنەكانی سەرۆكی كۆمەڵ یان سەركردە و پەرلەمانتارەكانی، بە تەشهیر و هەڵچونێكی سەیرەوە لە لایەن سەركردە و سوپا سێبەرەكەی لە نێو راگەیاندن و سۆشیال میدیا وەڵام دەداتەوە".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



ئێوە ڕەخنەیەكمان قەبوڵ نەكەن؛ ئێمە بۆ ئەو هەموو ستەمەتان قەبوڵ بكەین؟

 

ئەم دەسەڵاتە، بە تایبەت پارتی، ڕەخنەكانی سەرۆكی كۆمەڵ یان سەركردە و پەرلەمانتارەكانی، بە تەشهیر و هەڵچونێكی سەیرەوە لە لایەن سەركردە و سوپا سێبەرەكەی لە نێو راگەیاندن و سۆشیال میدیا وەڵام دەداتەوە.

 

لێرەدا حەقی خۆیەتی پرسیارێك بكرێت، ئایا دەسەڵات وە بە تایبەت پارتی، بۆ بەم تەشهیر و هەڵچونەوە وەڵامی سەرۆكی كۆمەڵ دەداتەوە؟ لەكاتێكدا هەمان پەرچەکرداری نییە بەرامبەر بە لێدوانی سەرۆك و سەركردە و پەرلەمانتارانی حزبەكانی دیكە..

 

لە لایەكی ترەوە ئێوە كە ڕەخنەیەكی حەقتان قەبوڵ نەبێت؛ بۆ ناپرسن ئەی ئەم حزبە ئەم هەموو ستەمەی ئێوەی بۆ قەبوڵ بێ ! چونكە ئەو نەهامەتییەی ئێستا میللەتی تێدایە بەدەست ستەمی حوكمڕانی ئێوەوە، كۆمەڵ بە ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆی دەزانێت وەكو حزبێكی سیاسی داكۆكی لە مافی میللەت بكات و ، ڕەخنە لە دەسەڵاتیش بگرێ و میللەتیش چاوڕێی زیاتر لە کۆمەڵ ولایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەکات وبەمەی ئێستایان رازی نییە .

 

ئایا لەخۆتان نەپرسیوە چەند ستەمتان لەم حزبە (كۆمەڵ) كرد، هەر لە ناو دەسەڵاتی كوردیەوە نەبوو هاوكار بوون لە موشەكبارانكردنی بنكە و بارەگاكانمان لە لایەن ئەمریكاوە كە بووە هۆی شەهیدبوونی ٤٧ پێشمەرگەمان و برینداربوونی دەیانی تر، دواتر دەستگیركردن و راوەدونانی ئەندامانمان، وە پاشان هەر لەژێر دەسەڵاتی ئێوە و حوكمڕانی ئێوە نەبوو ئەمیری كۆمەڵ دەستگیر كرا؟ وە هەر ئاسایش و دەزگا ئەمنییەكانی ئێوە نەبوو ئەندام و كادیرانی كۆمەڵ دەستگیر دەكردو ودەیکات و ئەشكەنجەی دەدان، وە هەر ئەندام و لایەنگرانی كۆمەڵ ـە كە لە زۆر ماف لەم ھەرێمە بێ بەشن لەبەر ئەوەی پشتگیری لق و مەڵبەندەكانی ھەردوو حزبی دەسەڵاتیان نییە، هەر ئێوە نەبوون لە مێژووی پەرلەمانی كوردستان تەنها متمانەتان لە پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵ وەرگرتەوە، نازانم بۆ هەست بە ستەمەكانی خۆتان بەرانبەر بە میللەت بە گشتیی و كۆمەڵ بەتایبەت ناكەن كاتێك وەڵامی لێدوانێكی كۆمەڵ دەدەنەوە؟

 

سەیر لەوەدایە ستەم و فەشەلەكانتان بە پاڵەوانێتی و دەستكەوت بە میللەت و ئێمە دەفرۆشنەوە.