گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام بۆچی؟

ئەو پیاوەی ژنە بەریتانییەکەی لەپێناو کچێکی ئۆکرانی بەجێهێشت لە دۆخێکی سەختدا دەژی

2022.07.19 - 19:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پیاوەی ژنە بەریتانییەکەی لەپێناو کچێکی ئۆکرانی بەجێهێشت لە دۆخێکی سەختدا دەژی

ناس کورد-
لەو کاتەوەی "ڕۆمیۆ" نوێیەکەی بەریتانیا هاوسەرەکەی بەجێهێشت لە پێناو جولێتەکەیدا کە کچە ئاوارەیەکی ئۆکرانی بوو، نەفرەتەکان بەرۆکی بەرنادەن، دوایینیان ئەنتۆنی گارنێت خۆی ڕایگەیاند کە لەگەڵ خۆشەویستە ئۆکرانییەکەیدا بەناوی سۆفیا کارکادەم "هەوڵی مانەوە لە ژیاندا" دەدەن دوای ئەوەی کارەکەشی لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو بەریتانییەی کە هاوسەرەکەی پێشووی بەجێهێشت بۆ پەنابەرێکی ئۆکراینی کە عاشق بوو بوو، بەهۆی زیادبوونی گرنگی میدیاکان بۆ پەیوەندییە نوێیەکەیەوە، هەژار و مایەپوچ بووە.

ئەنتۆنی گارنت دەڵێت، "دەمەوێت خەڵک بزانن کە من دژی چاودێری کۆمەڵایەتی نیم و دەزانم چی ڕاستە، کارێکی زۆر سەرکەوتووم هەبووە کە خۆم بۆی تەرخان کردووە، تەنانەت لە هەندێک هەفتەدا زیاتر لە 80 کاتژمێر کارمکردووە، بەڵام ئێستا ئەو و هاوسەرە ئۆکراینییەکەی سۆفیا کارکادەم "هەوڵدەدەن بۆ مانەوە لە ژیان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کۆمپانیایەکی ئەمنی بەڕێوەدەبرد کە گرێبەستی لەگەڵ خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی لە بەریتانیا هەبووە، بەڵام دواتر بەهۆی دەرکەوتنی ڕۆژنامەنووسان لە شوێنی کارەکەیدا، کارەکەی لەدەستداوە، چونکە بووەتە هۆی ناڕەحەتی بەرپرسانی کۆمپانیاکە".

I entrusted my partner to a Ukrainian refugee. After she lost her eyesight,  I became her full-time caregiver. That's right.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "بەردەوام نوێنەری میدیاکان لەدوای ژیانی منەوەن و هەوڵی وەرگرتنی ژمارە تەلەفۆنی من دەدەن، من بەو پارەیەی کە ڕۆژنامەکان لەپای قسەکردن پێیان دەدام و هاوکاری ئەندامانی خێزانەکەم دەژیام".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا "تەنانەت ئەو شوقە کرێیەی کە ئێستا لەگەڵ کەرکادەم تێیدا دەژی، ناتوانێت مۆبیلیاتی بۆ دابین بکات".

لە سەروبەندی شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا، گارنێت و لۆرنا هاوسەری پێشووی کچێکی تەمەن 22 ساڵیان هێنایە ماڵەکەی خۆیان وەک پەنادان، بەڵام تەنها دوای 10 ڕۆژ، کچە پەنابەرە ئۆکرانییەکە لەگەڵ پیاوی ماڵەکە کەوتە خۆشەویستی و پێکەوە دەرچوون، تەنها ژن و دوو منداڵی پیاوەکە مانەوە.

هەرلەوکاتەوە چیرۆکەکەیان بووەتە قسەی سۆشیال میدیا و میدیاکان، سەرجەم پەنابەرە ئۆکراینییەکان خۆی لەو شتە بێبەری کردووە کە ڕوویداوە.