گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەو کەسەى تۆمارە دەنگییەکانى مالیکى بڵاوکردەوە مەرجى هەیە بۆ ئامادەبوونى لە دادگا

2022.07.19 - 16:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کەسەى تۆمارە دەنگییەکانى مالیکى بڵاوکردەوە مەرجى هەیە بۆ ئامادەبوونى لە دادگا

ناس کورد-

 

عەلى فازڵ ئەو بلۆگەرەى تۆمارە دەنگییەکانى نورى مالیکى بڵاوکردەوە بەمەرج ئامادەیە لەبەردەم دادگا ئامادەبێت، بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمارەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى فازڵ لە وەڵامى میسال ئالوسى سیاسەتمەدارى عێراقى کە پێشنیازى بانگهێشتکردنى کردبوو بۆ دادگا نوسیویەتى "قسەکانم لە باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن دەنووسم، بەڵام بە یەک مەرج، بەرپرسانی ئەمریکا و ئەم کەناڵانە ئاگاداربکرێنەوە کە چوومەتە باڵیۆزخانە:  سی ئێن ئێن، فۆکس نیوز، بی بی سی".

 

ئالوسى لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردبوو، پێشنیاری بانگهێشتكردنی رۆژنامەنووسی ئازاد عەلی فازڵ دەكەم، بەڵام ئەویش ئامادە نابێت لە ترسی تیرۆركردنی، دواتر دادوەری باڵا مافی ئەوەی هەیە دۆسیەكە دابخات.

 

پێشتر ئەنجومەنی دادوەریی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکانی مالیکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لێکۆڵینەوەی یاسایی لەو بابەتە دەکرێت.  

  

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق (سێشەممە 19-7-2022) ڕایگەیاند، " دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ داواکارییەکی پێگەیشتووە کە پێشکەش بە داواکاری گشتی کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی سەبارەت بە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکانی نوری مالیکی."   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی یاسایی لەو بابەتە دەکرێت."