گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دادگا لە بارەی تۆمارە دەنگییەكانی مالیكی ڕوونكردنەوەی دا

2022.07.19 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
دادگا لە بارەی تۆمارە دەنگییەكانی مالیكی ڕوونكردنەوەی دا

ناس کورد- 

ئەنجومەنی دادوەریی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکانی مالیکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لێکۆڵینەوەی یاسایی لەو بابەتە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق (سێشەممە 19-7-2022) ڕایگەیاند، " دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ داواکارییەکی پێگەیشتووە کە پێشکەش بە داواکاری گشتی کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی سەبارەت بە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکانی نوری مالیکی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی یاسایی لەو بابەتە دەکرێت."