گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

هۆشداری لە دروستبوونی کێشە بۆ مووچەی مانگی حەوت دەدرێت

2022.07.19 - 13:25
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە دروستبوونی کێشە بۆ مووچەی مانگی حەوت دەدرێت

ناس کورد- 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، تائێستا بەشێک لە موچەخۆرانی ئیدارەی سلێمانی موچەیان وەرنەگرتووە، ھۆشداریش دەدات لەوەی، " ئەم سزادان و گەمارۆدانە چارەسەر نەبێت نەدانی مووچە مانگی داهاتوو زیاتر دەبێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا عەلی حەمەساڵح (سێشەممە 19-7-2022) ڕایگەیاند، "تائێستا بەشێک لە موچەخۆرانی ئیدارەی سلێمانی موچەی مانگی پێشویان وەرنەگرتووە، هۆکاری نەدانی ئەوەیە کە لە ئیدارەی سلێمانی دەبێت ٤٣ ملیۆن دۆلار بۆ مووچەی سنوری خۆی دابین بکات، بەڵام ئێستا دەڵێت، ناتوانم ئەم پارە دابین بکەم." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کێشەکە هەر مووچە نییە، سەرجەم بەنداو، پرۆژەی ئاو، ڕێگاوبان، شارەوانی، تەندروستی و کڕینی دەرمان و چەندین پڕۆژەی دیکە لە سنوری ئیدارەی سلێمانی وەستاوە، تەنانەت لە ١٤ی ئەم مانگەوە پارە نەبووە بەنزین بۆ ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن بکڕن و بە قەرز تێی دەکەن." 

 

ئەو پەرلەمانتارە هۆشداریش دەدات لەوەی، "ئەم کێشە چارەسەر نەکرێت مانگی داهاتوو گرفتی موچە و ڕاگرتنی خزمەتگوزاری زۆر گەورەتر دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "چارەسەر ئەوەیە کە حکومەت بەرپرس بێت لە کۆکردنەوەی داھاتی ھەموو پارێزگاکان و بەدادپەروری دابەش بکرێت، ئەم دوو ئیدارەییە و گەمارۆدانەی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیداری گەرمیان و ڕاپەڕین کۆتایی بێت."