گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبا بڕیارێکی نوێی دەرکرد

2022.07.19 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبا بڕیارێکی نوێی دەرکرد

ناس کورد-

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە رووی یاسایی و کردەییەوە کار بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (سێشەممە 19-7-2022) ڕایگەیاند، "کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبای کرد و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکردنی دۆخی کارەبا کرا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

 

١ - نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا، هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکان بە ئامادەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەستپێدەکات، هەروەها سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و شاڕۆچکەکان لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان کراون و هەفتانە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

 

٢ - گەڕانەوەی داهات، زۆربەی پڕۆژە و تێچوونی سیانەكان و کاروباری وەزارەت لەسەر پشکی لە (8٪)ی داهاتی کارەبا جێبەجێ دەکرێن.

 

٣ - وەزارەتی کارەبا لە رووی یاسایی و کردەییەوە کار بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی دەکات.