گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لەسەرچی

بەوێنە؛ پیاوێکی کورد ژنەکەی دەکوژێت و دواتر بە ئۆتۆمبێل بەسەریدا دەڕوات

2022.07.19 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ پیاوێکی کورد ژنەکەی دەکوژێت و دواتر بە ئۆتۆمبێل بەسەریدا دەڕوات

 

ناس کورد-

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، لە گوندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی دایکی سێ کچ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی منداڵی کوڕی نەبووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی ڕابردوو ژنێکی تەمەن ٤٦ ساڵ بەناوی گوڵجەمین نەجەفی لە گوندی بان وەی سەربە شاری داڵاهۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "گوڵجەمین نەجەفی کە دایکی سێ کچ بووە، بە بیانووی ئەوەی کە منداڵی کوڕی نەبووە بەردەوام لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بێ ڕێزی پێکراوە و ئازار دراوە و دواجار گوڵجەمین ماوەیەک پێش کوژرانەکەی تۆراوە و چووەتەوە ماڵی باوک و دایکی خۆی." 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، " لەو ڕۆژەدا هاوسەرەکەی گوڵجەمین چووەتە ماڵ خەزووری و ناوبراوی بردووەتەوە بۆ ماڵ و دواتر شتێکی ڕەق و سەختی لە سەری داوە و کوشتوویەتی." 

 

ئەوەش هاتووە، "پیاوەکە بە مەبەستی بەلاڕێدابردنی بابەتەکە تەرمی هاوسەرەکەی بردووەتە ڕێگایەکی چۆڵ و بە ئۆتۆمبێل بە سەر سەریدا ڕۆیشتووە و دواتر بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە کاتی ڕۆیشتن دەرگای ئۆتۆمبێلەکە ئاوەڵا بووە و گوڵجەمین کەوتووەتە خوارەوە و سەری کەوتووەتە بەر تایەی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە، بەڵام تاوانەکەی ئاشکرا بووە و دەستگیرکراوە." 

دایکی سێ کچ بە هۆی نەبوونی منداڵی کوڕ لەلایەن شووەکەیەوە کوژرا