گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرمای بەتین ڕاگەیەنرا

2022.07.19 - 09:19
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرمای بەتین ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ کۆتا کاریگەری شەپۆلی گەرمای بەتین دەبێت لە هەرێمی کوردستان و لە ڕۆژی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە ٢٠-٧-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما زیاتر بەجێگیری دەمێنێتەوە و لە ھەندێ ناوچەشدا کە ئەمڕۆ نزمبوونەوەیەک ھەبووە  بەاورد بە ئەمڕۆ سبەی بەرێژەی ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی بەرزتردەبنەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبن، ( سلێمانی ٤٣ بە ٢٨، ھەولێر ٤٤ بە ٢٩ پلە، دھۆک ٤٤ بە ٢٨ پلە، ھەڵەبجە ٤٥ بە ٢٧ پلە، کەرکوک ٤٦ بە ٣١ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٨ بە ٣٠ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٤ بە ٢٨ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٣ بە ٢٧ پلە دەبێت. 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، بەگشتی لە دوو سبەی پێنجشەمەوە ٢١-٧-٢٠٢٢ کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە لەسەر زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە، جگە لە ناوچەکانی سنوری گەرمیان.