گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لاهور شێخ جەنگی لە بەغدایە ’’هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار’’

2022.07.19 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگی لە بەغدایە ’’هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار’’

ناس کورد- 

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لاهور شێخ جەنگی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق چەند پرسێکی تایبەت بە عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاووتوێ کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی دوێنێ دووشەممە 18-7-2022، لاهور شێخ جەنگی به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌شته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ ئەلینە ڕۆماناوسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق كۆبووەوە. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارێکدا لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی لە ئەلینە ڕۆماناوسکی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

 

ئەوەش هاتووە، "دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ و بەرهەمداریان ئەنجامدا  تیایدا باس له‌ دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق بە تایبەت پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و ئەو کێشە و گرفتانەی کە بوونەتە بەربەست لە بەردەم تێپەڕاندنی قۆناغەکە." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "لە بەشێکی تری دیدارەکەدا هەردوولا بە گرنگییەوە گفتوگۆیان کرد دەربارەی بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت دۆخی سەخت و ناهەمواری ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان و جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکان." 

 

May be an image of 3 people, people standing and indoor