کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دوای ئەوەى دوێنێ شەممە، 15 زیندانیکراو لە زیندانی "قەنات" لە بەغدا هەڵهاتن، ئەمڕۆ پۆلیس دەستگیرکردنی سێ لەو زیندانییە هەڵهاتووانەى دەستگیرکردەوە و یەکێکیش لەلایەن خێزانەکەیەوە ڕادەستى پۆلیس کرایەوە. ڕاگەیاندنی ئۆپراسیۆنەکانى بەغدا ڕایگەیاند، یەکێک لە هەڵهاتووەکان لەلایەن خێزانەکەى خۆیەوە ڕادەستى پۆلیس کراوەتەوە. دەشڵێت، "وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و ئاسایشی وڵات، یەکێک لە هەڵهاتووەکان لە زیندانی قەنات لەلایەن خێزانەکەى خۆیەوە ڕادەستى پۆلیس کراوەتەوە بۆئەوەى بەپێی یاسای مامەڵەى لێبکرێت." .