گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام بۆچی؟

گەرما گەشتەکانی گەورەترین فڕۆکەخانە بەریتانیای ڕاگرت

2022.07.18 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
گەرما گەشتەکانی گەورەترین فڕۆکەخانە بەریتانیای ڕاگرت

ناس کورد-

ئەمڕۆ یەکێک لە گەورەترین فڕۆکەخانەکانی بەریتانیا گەشتەکانی ڕاگرت دوای ئەوەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما زیانی بە ڕێڕەوێکی فڕین گەیاند، پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە بەرزبوونەوە بۆ 37 پلەی سەدی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فڕۆکەخانەی لەندەن لوتۆن ئەمڕۆ دووشەممە (18ی تەموزی 2022) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕاگەیاند، دوای چاککردنەوەی ڕێڕەوی فڕین کە بەهۆی پلەکانی گەرماوە زیانی بەرکەوتبوو، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەخانەکە دەستی بە کارەکانی کردەوە."

 

ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی لوتۆن چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە هێزی ئاسمانی شاهانە هەموو گەشتەکانی بۆ بریز نۆرتۆن کە گەورەترین بنکەی ئاسمانییەتی، لە ئۆکسفۆردشایر ڕاگرت، ئەمەش دوای ئەوەی ڕاپۆرتێکی سکای نیوز بڵاویکردەوە کە ڕێڕەوی فڕینەکە "تواوەتەوە".

 

هاوکات هەردوو کۆمپانیای هێڵی ئاسن و گواستنەوە بۆ لەندەن (TfL) ئامۆژگاری سەرنشینانیان کردووە کە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە گەشت نەکەن، جگە لە "گەشتە پێویستەکان" نەبێت، ئەوەش بەهۆی گەرمبوونی کەشوهەوا. هەروەها سنووردارکردنی خێرایی شەمەندەفەر بۆ پاراستنی هێڵەکانی شەمەندەفەر خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا رۆژی هەینی یەکەم هۆشداری "سوور"ی خۆی لەبارەی پلەکانی گەرما بۆ رۆژانی دووشەممە و سێشەممە بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە بگاتە 40 پلەی سەدی.