گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کۆبوونەوەی حەلبوسی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان سێ بڕیار درا یەکێکیان تایبەتە بە کورد

2022.07.18 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
لە کۆبوونەوەی حەلبوسی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان سێ بڕیار درا یەکێکیان تایبەتە بە کورد

ناس کورد-

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و جێگری دووەمی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان گرنگترین بابەتەکانی پەیوەست بە کاری پەرلەمان، دانیشتنەکان و تەواوکردنی بەرکەوتە دەستورییەکان و دەرچوواندنی یاساکانیان تاوتوێ کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممە (18ی تەموزی 2022)، سێ بڕیار دران؛

1- بەردەوامی دەرچواندنی چەند پڕۆژەیاسایەک کە ئێستا لە پەرلەماندا هەن و پەیوەندییان بە خەڵکی و پێداویستییەکانیانەوە هەیە.

 

2- تەواوکردنی بەرکەوتە دەستورییەکان بە شێوەیەک بگونجێت لەگەڵ قۆناغ و ئاڵنگارییەکانی ئێستا، هەروەها لەسەر داوای شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و لایەنە کوردییەکان، بۆئەوەی کاتی باشتر هەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، بڕیار درا ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی تر بکرێت بۆ تاوتوێکردنی ئەوەی لایەنە کوردییەکان پێی گەیشتوون.

 

3- دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ خولی دووەمی یاسادانان / ساڵی یەکەمی یاسادانان هەفتەی داهاتوو دەست پێدەکات، بە هەشت دانیشتن لە مانگێکدا، و کارنامەکەی دواتر ڕادەگەیەنرێت.