گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکرایەوە: بزانە بەرمیلێک بە چەند فرۆشراوە

2022.07.18 - 16:50
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکرایەوە: بزانە بەرمیلێک بە چەند فرۆشراوە

ناس کورد-

کۆمپانیای دیلۆیت ڕاپۆرتی وردبینیکراوی کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی 2022 بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات، تێكڕای فرۆشی بەرمیلێك نەوتی هەرێم كەمتر لە 87 دۆلار بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی چارەکی یەکەمی ساڵی 2022ی تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ لەبارەی هەناردەکردن، بەکاربردن، خەرجی و داهاتەکانی نەوت لە (1ی کانوونی دووەمی 2022 تا 30ی ئاداری 2022) بڵاوکردەوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاریش بڵاویكردەوە، کۆمپانیای دیلۆیتی جیهانیش دوای وردبینی، پشتڕاستی کردووەتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتەكەی كۆمپانیای دیلۆیت لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە 34 ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕێی بۆرییەوە فرۆشراوە و كۆی پارەكەی سێ ملیار و 63 ملیۆن و 356 هەزار و 891 دۆلار بووە.

 

بەڵام لە كۆی ئەو بڕە تەنها یەك ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232 دۆلار بۆ هەرێم ماوەتەوە، وەك ئەوەی لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە.

 

ڕوونیشیكردووەتەوە، تێكڕای نەوتی فرۆشراوی هەرێم لەو مانگەدا بۆ هەر بەرمیلێك 86.7 دۆلار بووە.

me_ga.php?id=5416me_ga.php?id=5417me_ga.php?id=5418