گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باندێک لە سلێمانی دەستگیرکران.. بزانە چییان کردووە

2022.07.18 - 13:50
App store icon Play store icon Play store icon
باندێک لە سلێمانی دەستگیرکران.. بزانە چییان کردووە

ناس کورد- 

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، باندێكی‌ شه‌ش كه‌سییان ده‌ستگیركرد كه‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ریان پێبووه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار كه‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ریان پێبووه‌ و له‌شێوه‌ی‌ باندا كاریان كردووه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ كوردساتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵات‌ و ڕۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ده‌ستگیربكرێن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو چه‌كێك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ و كه‌لوپه‌لی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو چه‌ند موبایل‌و كه‌لوپه‌لێكی‌ دیكه‌دا." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار (ر، ر، ع - ر، س، ح - هـ، م، م - پ، ئـ، ق - ك، هـ، ع - د، ن، م) به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 30 له‌یاسای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان." 

 

No photo description available.