گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سبەینێ لە دوو پارێزگای هەرێم خۆڵبارین دەبێت

2022.07.18 - 11:00
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ لە دوو پارێزگای هەرێم خۆڵبارین دەبێت

ناس کورد-

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە و خۆڵبارینێکی سوکیش ڕوو لە ناوچەکە دەکات بەتایبەت هەولێر و سلێمانی و کەرکوک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەمە ١٩-٧-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەجێگیری دەمێنێتەوە، بەڵام لە ھەندێ ناوچەدا بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم، ( سلێمانی ٤٢ بە ٢٨، ھەولێر ٤٣ بە ٣٠ پلە، دھۆک ٤٣ بە ٢٩ پلە، ھەڵەبجە ٤٥ بە ٢٨ پلە، کەرکوک ٤٤ بە ٣٢ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٨ بە ٣٢ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٤ بە ٢٩ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٢ بە ٢٧ پلە دەبێت. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، خێرایی با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە چالاک دەبێت بەخێرای ٢٠ تا ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی رۆژئاواوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم دەبێت بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و باشوری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی.