گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کاندیدى چوارچێوەى شیعى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران ئاشکراکرا

2022.07.17 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
کاندیدى چوارچێوەى شیعى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی ئاشکرایکرد، چوارچێوەى شیعى قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە بە رۆژنامەى "شەرق"ی سعودى وتووە، چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا کاندیدکردنى ئەعرەجى رادەگەیەنێت.

 

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد "كۆبوونەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ کوتلە سیاسییەكان (بڕیارە رۆژی دووشەممە ئەنجامبدرێت)، بەمەبەستی دیاریکردنى رۆژی چوارشەممەی داهاتووە بۆ دەنگدان لەسەر كاندیدی حكوومەتی نوێ".

 

لەئێستادا دانوستانێکی چڕ لە نێوان لایەنەکانی هاوپەیمانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، چوارچێوە هەروەها داوای لە پارتی و یەکێتی کردووە رێکبکەون لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بە زووترین کات.

 

یەكێتی دەیەوێت بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەرۆككۆمار بمێنێتەوە، لەكاتێكدا پارتی رێبەر ئەحمەدی كاندید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە.