گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

بێژەرێک لەکاتی هەواڵەکاندا خوێنی لوتی بە توندی بەردەبێت بەڵام بەردەوام دەبێت

2022.07.17 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
بێژەرێک لەکاتی هەواڵەکاندا خوێنی لوتی بە توندی بەردەبێت بەڵام بەردەوام دەبێت

ناس کورد-

بێژەری یەکێک لە کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی چین سەرباری خوێنبەربوونێکی زۆر لە لوتی لە پەخشی ڕاستەوخۆدا، بەڵام بەردەوام دەبێت لە خوێندنەوەی هەواڵەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گرتە ڤیدیۆییەکەی بێژەر هوانگ شینکی لە کەناڵی (سوزو تی ڤی) کە تێیدا خوێنی لوتی بەربووە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چینی سەرقاڵ کردووە.

 

خوێنبەربوونەکەی هوانگ زۆر توندە، بە جۆرێک ناچار دەبێت دەمی دابخات بۆئەوەی خوێنەکە نەچێتە ناو دەمییەوە، بەڵام هێشتا بە ئارامی بەردەوامە لە خوێندنەوەی هەواڵ.

 

هوانگ وتوویەتی لەوکاتەدا بیرم لە هیچ شتێک نەدەکردەوە تەنها کۆتایی هەواڵەکان نەبێت.