گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کێیە

میتی تورکی کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

2022.07.17 - 12:06
App store icon Play store icon Play store icon
میتی تورکی کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

ناس کورد-

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکەی بەناوی عیزەددین ئینان کە ناوە نهێنییەکەی ''دێرسیم ماڵاتیا'' بووە و بەرپرسی ئاکادیمیەکانی ئاپۆلۆ و چالاکییە چەکدارییەکانی پەکەکەی بەڕێوەدەبرد لە شاخی گارە لە پارێزگای دهۆک کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی فەرمی ئەنادۆڵو لە هەواڵێکدا (17ی تەموزی 2022) لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەڵێت، عیزەددین ئینان لەلایەن میتەوە لە ناوچەی گارە باکووری عێراق خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.

 

دەشڵێت، عیزەددین ئینان لە ساڵی 1992دا پەیوەندی کردووە بە پەکەکەوە و لە سوریا و عێراق چالاکی رێکخراوەیی ئەنجامداوە و فەرمانی بە ئەنجامدانی ژمارەیەک کردەی چەکداری کردووە بۆسەر هێزە ئەمنییەکان.