گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

پارتی: لەسەر پاشەکەوتی موچە وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکەین

2022.07.17 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: لەسەر پاشەکەوتی موچە وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکەین

ناس کورد-

لیزا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، پەرلەمان ژمارەیەک راپۆرتی لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ئامادەکردووە و وەزیری داراییش بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێت لەسەر پاشەکەوت و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و چەند بابەتێکی دیکەی دارایی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیزا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە میدیای فەرمیی حزبەکەی (17ی تەموزی 2022) وتووە، "لیژنەی دارایی ژمارەیەک راپۆرتی لەبارەی رەوشی دارایی ئامادەکردووە و بڕیارە پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەو پرسانەوە بەڕێوەببات، کە پەیوەستن بە بابەتی دارایی وەک پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان، ھەروەھا فەرمانبەرانی گرێبەست و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە دارایی".

 

لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەبچێت، چونکە چەند ساڵێکە بەھۆی رەوشی خراپی دارایی و شەڕی داعش پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە، بێگومان ئەمە مافێکی یاسایی فەرمانبەرانە و حکوومەتیش ئەوەی لە توانایدایە بۆ پلە بەرزکردنەوە ئەنجامی دەدات و دەست بە پلە بەرزکردنەوە دەکرێت".

 

لیزا کاکەیی دەشڵێت: "وەزیری دارایی بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێت لەسەر پاشەکەوت و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و چەند بابەتێکی دیکەی دارایی، چونکە پێویستە وەزارەت روونکردنەوە بدات بە پەرلەمان و فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان".