گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت

2022.07.16 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات لەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕوویان لە هەڵکشانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی (شەممە 16-7-2022) ڕایگەیاند، " ماوەی چەند هەفتەیەکە  ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەی (مۆلیکلیر) لە پارێزگای سلێمانی ڕوویان لە هەڵکشان کردووە، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە هاوڵواتیانی بەڕێز دەکەین تکایە پابەندی ڕێنمایی خۆپارێزییەکان بن، ئەوەش بە جێبەجێکردنی هەنگاو ڕێنماییەکانی خۆپاراستن." 

 

 ئاماژەی بەوەشکردووە، لە گرنگترین ئەو ڕێگایانەش: 

 

١- بەکارهێنانی ڤاکسین.

٢- بەستنی ماسک و لەدەستکردنی دەستکێش.

٣- دەستشتنی بەردەوام لە کاتی بەرکەوتنی دەستت بە کەرەستە و ئامێرەکانی چواردەور.

٤- پاککردنەوەی دەستەکانت بە جێڵی پاککەرەوە (تعقیم) .

٥- دوورکەوتنەوە لە قەڕەباڵغی  .

٦- ڕەچاوکردنی دووری نێوانتان لەکاتی ئاخاوتن و گفتووگۆ لانی کەم (٢) مەتربێت.

٧- سەردانی نەکردنی ئەو شوێنانەی جێگەی گومانن لە وەرگرتن و گواستنەوەی ڤایرۆسەکە



هاوکات بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتیان  ئاگادار دەکاتەوە لەبوونی هەر حاڵەتێکی دەرکەوتنی نیشانەکانی  تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی تەندروستی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبوانی کۆرۆنا بکەن کە پزیشکی پسپۆڕیی تێدایە:

 

 -  کلینکی ڕاوێژکاری  شەهید د.هێمن تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنا لە کاتژمێر (٨) ی بەیانی ـــــــ بۆ (۱۰) شـــەو. 

 

- سەنتەری کلینیکی ڕاوێژکاری عەلی ناجی لە

کاتژمێر ( ٨)ی بەیانی ـــــــ بۆ( ۷) ئیوارە.