گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کێشە سیاسییەکانی ئەمەریکا و ئێران گرفت بە یانەی بەرشەلۆنە دروست دەکات

2022.07.16 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
کێشە سیاسییەکانی ئەمەریکا و ئێران گرفت بە یانەی بەرشەلۆنە دروست دەکات

ناس کورد- 

کێشە سیاسییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەبێتەهۆی دروستبوونی گرفت بۆ یانەی بەرشەلۆنە و ڕێگە بە چاڤیی ڕاهێنەری یانەکە نادرێت گەشتی ئەمەریکا بکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پاسپۆرتەکەی ڤیزەی ئێرانی لەسەرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 16-7-2022، شاندی یانەی بەرشەلۆنە بۆ ئەنجامدانی کەمپێکی مەشق و راهێنان و چەند یارییەکی دۆستانە بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەوت، ئەوەش وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ.

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، ، رێگە بە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە نەدراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپەکە گەشت بکات، بەهۆی هەبوونی کێشە لە پاسپۆرتەکەیدا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "بەهۆی ئەوەی ئەو کاتەی چاڤی راهێنەری یانەی سەدی قەتەری بووە، چەند جارێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەکانی ئەو وڵاتە چووەتە ئێران، ئەمریکاش رێگە بەو کەسانە نادات بچنە وڵاتەکە کە پاسپۆرتەکانیان ڤیزەی ئێرانیان پێوەیە."