گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێکی نوێی لە ’’بەرژەوەندی هاووڵاتیان’’ دەرکرد

2022.07.16 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێکی نوێی لە ’’بەرژەوەندی هاووڵاتیان’’ دەرکرد

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی زیاتر کار ئاسانی بۆ هاوڵاتییان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریدا تاقیگەکانی پشکنینی بەڕاد لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بەم شێوەیەی لای خوارەوە زیاد بکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 



تاقیگەکانی پشکنینی بەڕاد لە سنووری شاری سلێمانیدا زیادکران

بەمەبەستی زیاتر کار ئاسانی بۆ هاوڵاتییان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریدا تاقیگەکانی پشکنینی بەڕاد لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بەم شێوەیەی لای خوارەوە زیاد بکات

 

لە سنووری رۆژهەڵاتی سلێمانی (۲) دوو تاقیگە (تانجەڕۆ)

لە سنووری رۆژئاوای سلێمانی (۲) دوو تاقیگە (تاسلوجە)

لە ناوچەی پیشەسازی (٤) چوار تاقیگە کراوە دەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی بەڕاد

هەروەها ئەو ئوتومبیلانەی کە ژمارە کاتین و لێدراویان هەیە لە گۆڕەپانی تابلۆکان تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت

لە رۆژی یەکشەممە ۱۷/٠۷/۲٠۲۲ سیستەمی پشکنینی بەڕاد بەم شێوازە نوێیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.