گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بايدن و کازمی باسی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی عێراقیان کرد

2022.07.16 - 12:47
App store icon Play store icon Play store icon
بايدن و کازمی باسی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی عێراقیان کرد

ناس کورد-

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمیی هاوبەشی کۆبوونەوەکەیان، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا جه‌ختیان له‌ گرنگی پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی عێراق كرده‌وه‌ كه‌ "وه‌ڵامی ئیراده‌ی گه‌لی عێراق بداته‌وه‌، و ڕێز له‌ دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆیی عێراق بگرێت؛ کە سەرۆک جۆزێف بایدن جەختی لەسەر ئەو گرنگییە کردەوە کە بە ئەمریکا دراوە؛ بۆ عێراقێکی سەقامگیر و یەکگرتوو و ئاوەدان و خاوەن سەروەری بە هەرێمی کوردستانیشەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی لووتکەی جەددەیە بۆ ئاسایش و پەرەپێدان لە سعودیە (16ی تەموزی 2022) ئەنجامدرا، بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوە، هەردوو سەرکردە پابەندی خۆیان بە هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا دەربڕی بەپێی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، هەروەها ئیرادەی خۆیان بۆ بەردەوامبوون بە هەماهەنگی ئەمنی دووپاتکردەوە؛ بۆ ئەوەی جارێکی تر داعش نەگەڕێتەوە."

 

دەشڵێت، "هه‌ردوو سه‌ركرده‌ پابه‌ندبوونیان به‌ رێككه‌وتنی ستراتیجی بۆ په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و هاوكاری نێوان عێراق و ئه‌مریكا نوێ كرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌ سیاسی و ئابووری و كولتووری و ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات رێكده‌خات."

 

"سەرۆک بایدن پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دووپاتکردەوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و جەختی لەوە کردەوە کە عێراقێکی بەهێز کە توانای بەرگریکردن لە خۆی هەبێت، هۆکارێکی جەوهەرییە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا،" ڕاگەیەنراوەکە وا دەڵێت.

 

هەردوولا "گرنگی ڕۆڵی هەرێمی عێراقیان تاوتوێ کرد بەتایبەتی لە ئاسانکاری پەیوەندییەکان و دروستکردنی متمانە لەنێوان وڵاتانی ناوچەکەدا، بە تایبەتی سەرۆک بایدن دەستخۆشی لە هەوڵە دیپلۆماسییە گرنگەکان کرد کە مستەفا کازمیی سەرۆکوەزیران سەرکردایەتی دەکات بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و پەیوەندییەکانی زیاتر لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا."

 

"سه‌رۆك بایدن ئه‌و گرنگییه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا ده‌یدات به‌ بنیاتنانی ئابورییه‌كی ئاوه‌دان و هه‌مه‌ڕه‌نگی عێراق، په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌كه‌ی و به‌ سیسته‌می ئابووری جیهانی و توانای دابینكردنی پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌لی عێراقی هه‌یه‌."


ڕاگەیەنراوەکە جەختیکردەوە کە "هەردوو سەرکردە جەختیان لە گرنگی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە؛ بەمەبەستی دروستكردنی متمانە بە دامەزراوە فەرمییەكانی عێراق، هەروەها پاڵپشتیكردنی گەشەی ئابووری."