گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایدن: عێراق سەرچاوەی مەزنی هەیە و دەتوانێت وەبەرهێنانی تێدا بکات

2022.07.16 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن: عێراق سەرچاوەی مەزنی هەیە و دەتوانێت وەبەرهێنانی تێدا بکات

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق  و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە شاری جەددەی سعودیە کۆبوونەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی لووتکەی جەددەیە بۆ ئاسایش و پەرەپێدان، هەردوولا ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان واشنتن و بەغدا، پڕۆسەی سیاسیی وڵات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

 

کازمی لە دیدارەکەدا وتی، "کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان هەردولا لەبارەی فێرکردن و ڕۆشنبیری."

 

کازمی سوپاسی ئەمریکای کرد "بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا."

 

جەختیکردەوە کە "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا ستراتیژییە و لەسەر هەماهەنگی و متمانە و ڕێزی هاوبەش بنیادنراوە."

 

هاوکات جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا وتی، "عێراق سەرچاوەی گەورەی هەیە و دەتوانێت بە باشی وەبەرهێنانیان تێدا بکات".

 

بایدن جەختیکردەوە کە "پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکامان لا گرنگە."