گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

زانیاری لەسەر کۆتایی ئەم گەرما بەتینە و هاتنی شەپۆلێکی فێنک

2022.07.16 - 10:56
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەسەر کۆتایی ئەم گەرما بەتینە و هاتنی شەپۆلێکی فێنک

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، شەپۆلی گەرمای بەتین تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێکی فێنک پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەرێمی کوردستان دادەبەزێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (16ی تەموزی 2022) دەڵێت، سەرەتا کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە پێشبینی دەکرێت تا کۆتای ئەم ھەفتەیە (هەینی - 22ی تەموزی 2022) بەردەوامی ھەبێت و پلەکانی گەرما لەم ماوەیەدا زیاتر جێگیر ئەبێت و گۆرانکاریەکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت، بەگشتی لە ڕۆژانی سەرەتای ھەفتەی ئایندەدا نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە تا رادەیەک کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە کەمدەبێتەوە.

 

دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتووەوە (ڕۆژانی 24 و 26ی تەموزی 2022) بارستەھەوایەکی سارد کە سەرچاوەکەی ڕۆژھەڵاتی ئەوروپایە بەسەر باکوری وڵاتی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژببێتەوە و لە ئەنجامی کاریگەریەکانی پلەکانی گەرما لەو مەودایەدا بەرێژەیەکی بەرچاو لەنێوان 4 تا 6 پلە نزمدەبنەوە و لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ئەگەر ھەیە بۆ خوار ئاستی چلەکان دابەزێت و کەش تارادەیەک فێنک بکاتەوە.

 

ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات ئەو هەوایە ھەندێ شێ و بارانیش لە دەریای ڕەشەوە ئەھێنێ بۆ سەر ناوچە شاخاویەکانی کوردستانی باکور و باکوری رۆژئاوای ئێران و لەو ناوچانەدا کاریگەری ھەواکە ساردتر ئەبێت و پلەکانی گەرما 8 تا 12 پلە نزمدەبنەوە وە لە 27ی مانگەوە کاریگەری نامێنێت و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە.