گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەڵامەکەی چی بوو؟

بایدن: زۆر بە ڕوونی بە شازادەی سعودیەم وت بەرپرسە لە کوشتنی حاشقچی

2022.07.16 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن: زۆر بە ڕوونی بە شازادەی سعودیەم وت بەرپرسە لە کوشتنی حاشقچی

ناس کورد-

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعوودیەی ڕاگەیاندووە کە ئەو بە بەرپرسیار دەزانێت لە کوشتنی ڕۆژنامەنوس جەمال خاشقچی، هاوکات گفتوگۆیان کردووە بە ئامانجی رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بایدن لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان دوای کۆبوونەوەکانی دوێنێی لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی سعودیە رایگەیاند، شازادەی جێنشین رەتیکردووەتەوە دەستی هەبێت لە کوشتنی خاشقچیدا و پشتڕاستیکردەوە کە لێپرسینەوەی لەگەڵ بەرپرسان کردووە.

 

بایدن بە ڕۆژنامەنووسانی وت: "سەبارەت بە کوشتنی خاشقچی، من لە لوتکەی کۆبوونەوەکەدا پرسەکەم وروژاند، و بیرۆکەی خۆم لەبارەیەوە ڕوونکردەوە و ئێستاش بۆچوونی خۆم لەو بارەیەوە ڕوونکردەوە".

 

"من ڕاستەوخۆ و ڕاشكاوانە بووم لە گفتوگۆكردن لەسەر ئەو بابەتە. زۆر بە روونی قسەی خۆمم لەوبارەیەوە کرد، چونكە بێدەنگی سەرۆكی ئەمریكا لە پرسێكی مافی مرۆڤدا سروشتی ئێمە نییە بە تایبەت منیش".

 

هەواڵگری ئەمەریکا باس لەوە دەکات کە شازادەی جێنشین راستەوخۆ رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کوشتنی خاشقچی.

 

بایدن لە میانی کۆبوونەوەکەیاندا باسی لە وەڵامی شازادەی جێنشین کرد و وتی، "ئەو لە بنەڕەتدا وتی کە ئەو بە شێوەیەکی شەخسی بەرپرسیار نییە لەوە...ئاماژەم بەوەدا کە پێموایە ئەو (بەرپرسیاریەتی لەوە)."

 

سەرۆک ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، باسیان لە وزەش کردووە و پێشبینی دەکات لە چەند هەفتەی داهاتوودا "هەنگاوی زیاتر" لە سعودیە کە بەرهەمهێنەری سەرەکی نەوتە لەسەر وزە ببینێت.

 

بەرژەوەندییەکانی وزە و ئەمنی وایکرد سەرۆکی ئەمریکا و یاریدەدەرەکانی بڕیار بدەن شانشینی ئەو وڵاتە گۆشەگیر نەکەن، کە گەورەترین هەناردەکاری نەوتە لە جیهاندا و زلهێزی ناوچەییە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا و چین بەهێزتر دەکات.