گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایدن باسى بەستنەوەى کارەباى عێراق بە کەنداوەوە دەکات

2022.07.15 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن باسى بەستنەوەى کارەباى عێراق بە کەنداوەوە دەکات

ناس كورد-

 

جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، گەیشتونەتە ڕێککەوتن بۆ بەستنەوەى کارەباى عێراق بە تۆڕەکانى وڵاتانى کەنداوەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بایدن لە وتارێکدا لە سعودیە وتى "تۆڕی کارەبای عێراق لەڕێگەی کوێت و سعودیەوە بە تۆڕەکانی وڵاتانی کەنداوەوە دەبەسترێنەوە".

 

وتیشى بەو هەنگاوە عێراق باشتر ئاوێتەی ناوچەکە دەبێت و پشتبەستنی بە ئێران کەمدەبێتەوە.

 

بایدن باسى لەوەشکرد، ئەو کاتەى جێگری سەرۆک بووە، هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەی داوە و لەکۆتاییدا بەدەستهێنرا.