گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق نزیکە لەبردنەوە

سکاڵاکەى عێراق دژى تورکیا لەسەر بۆرى نەوت یەکلادەکرێتەوە

2022.07.15 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
سکاڵاکەى عێراق دژى تورکیا لەسەر بۆرى نەوت یەکلادەکرێتەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، نزیکە لە بەدەستهێنانی مافە یاساییە مێژووییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەموو چالاکییە نەوتییەکان، لەگەڵ یەکلابوونەوەى سکاڵاکەى لەسەر تورکیا لەبارەى بۆرى نەوتى کەرکوک - جەیهان کە پێشبینیدەکرێت لەچەند مانگى کەمى داهاتوودا بڕیارى لەسەر بدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، کۆتا دانیشتنی دەستەى ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە ناکۆکییەکانی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا سەبارەت بە ڕێککەوتنی بۆری نێوان عێراق و تورکیا، لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ لە پاریس بەڕێوەچوو.

 

ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل وەزیری نەوتی عێراق دووپاتی كردەوە لەسەر گەڕاندنەوەی مافە رەواكانی وڵاتەکەى بەپێی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان، جەختیشیكردەوە لە رێزگرتن لەو بڕیارانەى لەلایەن دادگاكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دەردەچن كە دۆسیەكانی پەیوەست بە پێشێلكاری و ناكۆكییەكان لەبەرچاو دەگرن، ئەوانەی پەیوەندییان بە سامانی نەوتەوە هەیە.

 

ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی تاوتوێی دۆسیەی ناوبژیوانی دەكات كە عێراق لە دژی توركیا تۆماری كردووە بەهۆی پێشێلكردنی بڕگەكانی رێككەوتنی بۆریی عێراق و توركیا كە لە ساڵی 1973 واژۆ كراوە، كە تێیدا هاتووە دەبێت حكومەتی توركیا پابەندی رێنماییەكانی عێراقی بێت لایەن سەبارەت بە جوڵەی نەوتی خاو کە لە عێراقەوە دێت لە سەرجەم ناوەندەکانی عەمبارکردن و گواستنەوە.

 

وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەکرد، دادگای ناوبژیوانی خستنەڕووی دۆسیەکەی لەلایەن لایەنەکانەوە داخستووە، دوای گوێگرتن لە پەیڕەوەکانیان و داواکانیان، هەروەها هیچ دەرفەتێکی دیکە بۆ درێژکردنەوە و دواخستنی نەماوە، پێشبینی ئەوەش دەکات کە دادگای ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی و یەکلاکەرەوەی خۆی دەربکات.

 

ڕوونیشی كردەوە كە عێراق پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ توركیادا هەیە و ئەم ناوبژیوانییە نابێتە ڕێگر لەبەردەم پەرەپێدان و فراوانكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش، لەكاتێكدا عێراق دەسەڵاتە دەستوورییەكانی و سەروەریی خۆی بەسەر هەموو سامانەكەیدا دەپارێزێت.