گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پڕۆژەى ماف و شایستە داراییەکانی خانەنشینانی ناوخۆ دەدرێتە پەرلەمان

2022.07.15 - 18:37
App store icon Play store icon Play store icon
پڕۆژەى ماف و شایستە داراییەکانی خانەنشینانی ناوخۆ دەدرێتە پەرلەمان

ناس کورد-

 

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم راگەیاند، پڕۆژەى ماف و شایستە داراییەکانی خانەنشینانی ناوخۆ، لە ئایندەیەکی نزیکدا رادەستى پەرلەمان دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبەر ئەحمەد لە سێیەم ساڵیادی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەت وتى "داخستنی شوێنی فرۆشتنی چەک لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و دەستپێکردنی هەڵمەتی داماڵینی چەکی بێ مۆڵەت، لەلایەن دامەزراوەکانی حکومەت و لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان وەک خۆی جێبەجێ کراوە". 

 

وتیشى "لە بەرنامەماندایە کە ماف و شایستە داراییەکانی خانەنشینانی ناوخۆ لە ئاییندەیەکی نزیکدا بە پڕۆژەیاسایەک کە ئامادە کراوە بدرێتە پەرلەمان و ئەو مافانە دابین بکرێن، کە ماوەیەکی زۆرە داواکاری سەرەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیە".

 

رێبەر ئەحمەد باسى لەوەشکرد، بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی پارێزگاکان کە گونجاو بێت لەگەڵ سیستمی یاسایی و کارگێڕی ھەرێمی کوردستان، دەسەڵاتەکان گواستراونەتەوە بۆ پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان.