گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

14 یاساى هاتوچۆ لە هەولێر دەخرێنە بوارى جیبەجێکردنەوە

2022.07.15 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
14 یاساى هاتوچۆ لە هەولێر دەخرێنە بوارى جیبەجێکردنەوە

ناس کورد-

 

هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا یاساکانى ڕێگای خێرا لەسەر شەقامی 120 مەتری خێرا پەیڕەو دەکرێن و هەر شۆفێرێک پابەندنەبێت سزا دەدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یاساکان:

 

1/ لەکاتی سەرکەوتن لەدەروازەکانی شەقامی خێرا دەبێت شوفێران لەسایدی تاودان بمێننەوە وە خێراییەکانیان زیادبکەن، تاکو دەگاتە خێرایی شەقامەکە، ئینجا بێنە ڕێڕەوی خێرا، لەسەر شوفێرانی سەر ڕێگای خێرائەرکە ئاسانکاری بۆشوفێران بکەن بۆ هاتنەناوشەقام، پێشینە بۆکەس نیە لەو حاڵەتە.

 

2/دەبێت شوفێران ڕێڕەوی ئەوپەڕی چەپ تەنها بۆ تێپەڕاندن بەکاربێنن، نابێت بەبەردەوامی لەسەر بڕۆن.

 

3/مانۆری تێپەڕاندن دەبێت بەتەنها لەلای چەپ ئەنجامبدەن لەئوتومبێلەکانی تر، بەهیچ شێوەیەک لولخواردن وهەوڵی تێپەڕاندن لەلای ڕاست ڕێگاپێدراو نیە.

 

4/دەبێت بەبەردەوام ماوەیەکی بێوەیی جێبهێلرێت لەنێوان ئوتومبێلەکان کەئەگەر ڕۆیشتنەکە بەئەوپەڕی خێرایی ڕێگاپێدراوبێت ،لەوحالەتە ماوەکە کەمتر نەبێت لە100مەتر یان 3چرکە.

 

5/دەبێت بارهەڵگرەکان لەڕێڕەوی ئەوپەڕی ڕاست بڕۆن وەبەخێراییەک کەئەوپەڕی 80کم بێت لەکاتژمێرێک.

 

6/ماتۆرسکیلی سێتایەو پایسکل ومۆپید قەدەغەیە شەقامی خێرا بەکاربێنن لەژێر هەربیانویەک بێت.

 

7/بەکارهێنانی مۆبایل وئامێرەکانی پەیوەندی لەکاتی لێخوڕین لەشەقامی خێرا یان هەرشەقامێکی تری ئاساییش بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە.

 

8/پەڕینەوەو ڕۆیشتنی پیادەکان لەسەر شەقامی خێرا بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە

 

9/هەمو وەستان وبەیەکتر گەیشتن وچاوەڕێکردنێک بۆئوتومبێلەکان قەدەغەیە، تەنها لەحالەتی وەستانی لەناکاونەبێت، کەئەویش دەبێت بەپێی بنەماکانی هاتووچۆ بێت ولەلای ڕاستی شەقام بێت وفسفۆری ئاگادارکردنەوە دابنرێت لەدوای ئوتومبێلە وەستاوەکە.

 

10/دەبێت ئەوبارهەڵگرانەی شەقامی خێرا یان هەرشەقامێکی تربەکاردێنن بەباشی بارەکانیان ببەستنەوە وەڕەچاوی بەرزی وبەرینی بارەکان بکەن کەلەسنوری یاسایی بێت.

 

11/هەمو کڕین وفرۆشتنێک لەسەر شەقامی خێرا قەدەغەیە وەهەرکەسێک ئەوکارەبکات سزادەدرێت.

 

12/لەکاتی دەرچون لەشەقامی خێرا دەبێت بەر لەیەک کیلۆمەتر ئامادەکاری بکرێت بەگرتنی لای ڕاستی ڕێگایەکە، ڕۆیشتن بەهەمان خێرایی تاکو دەگەنە مەودایەکی زۆر نزیک لەدەرچە، ئینجا خێراییەکان کەم بکەنەوە وە لەشەقامەکە دەربچن بەبێ ئەوەی دەرچونەکەیان کاربکاتەسەر شوفێرانی تر ناچاریان بکات کەوا ڕێڕەویان بگۆڕن، یان خێراییان کەم بکەنەوە.

 

13/بەهەمو شێوەیەک پێشبڕکێکردن ونمایشکردن وسەرکێشی کردن قەدەغەیە.

 

14/نابێت گۆڕینی ڕێڕەو لەوپەڕی چەپ بۆئەوپەڕی ڕاست بەیەکجار بکرێت بەپێچەوانەوەش، بەڵکو دەبێت ڕێڕەو بەرەبەرە بەپێ ی ڕەخسانی هەلی گونجاو بگۆڕدرێت.

 

ب هاتووچۆی هەولێر