گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا؛ لە هێرشێکی چەکداریدا 20 کەس بوونە قوربانى

2019.08.03 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا؛ لە هێرشێکی چەکداریدا 20 کەس بوونە قوربانى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی تەکساس ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا 20 کەس بوونە قوربانى. . بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، چەکدارێک لەناو بازاڕی شاری باسۆ لە ویلایەتی تەکساس، تەقەی لە فرۆشگایەک کردووە و پۆلیسیش داوای لە هاوڵاتییان کردووە شوێنەکە جێبهێڵن. . ئاماژە بەوەشکراوە لە ئەنجامی هێرشە چەکدارییەکەدا 20 کەس بوونە قوربانى کە بریندار و کوژراو هەیە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بەوەنەکراوە کە هێرشەکە تیرۆرستی بووە یاخود نا. . ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووش لەهێرشێکدا لە ویلایەتی میسیپی دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.   .