گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

رونکردنەوە لەسەر بڕانى کارەباى قەزایەکى هەولێر دەدرێت

2022.07.15 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوە لەسەر بڕانى کارەباى قەزایەکى هەولێر دەدرێت

ناس کورد-

قایمقامیەتی قەزای خەبات لە پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لەدوای کاتژمێر ١٠ی شەوەوە، گرفتی ھونەری لە کارەبای نیشتیمانیی قەزاکە  روویدا و بەم ھۆیەوە کارەبای نیشتیمانی پچڕا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى قایمقامیەت کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای دەستنیشانکردنی گرفتەکە، توانرا چارەسەربکرێت و لەکاتی ئێستادا کارەبای نیشتیمانی بۆ تەواوی قەزاکە گەڕێنراوەتەوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ھاووڵاتییان و دانیشتووانی قەزای خەبات، شەوی رابردوو لەدوای کاتژمێر ١٠ی شەوەوە، گرفتی ھونەری لە کارەبای نیشتیمانیی قەزای خەبات روویدا و بەم ھۆیەوە کارەبای نیشتیمانی لە قەزای خەبات پچڕا، ھەر لەگەڵ دروستبوونی گرفتە ھونەرییەکە تیمەکانی قایمقامیەت، کارەبای خەبات و تیمی کارەبای ھەولێر و لایێنە پێوەندیدارەکانی دیکە دەستبەجێ لەژێر چاودێریی مافپەرەور خاتوو "کوێستان ئەحمەد" قایمقامی قەزای خەبات ھاتنەسەرھێڵ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە. بەدرێژایی شەوی رابردوو و  تا ئێستا سەرجەم تیمەکان لەکاری بەردەوامدابوون بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و دوای دەستنیشانکردنی گرفتەکە، توانرا چارەسەربکرێت و لەکاتی ئێستادا کارەبای نیشتیمانی بۆ تەواوی قەزاکە گەڕێنراوەتەوە.

بەناوی قایمقامیەتی قەزای خەبات، سوپاسی خۆڕاگریی ھاووڵاتییان و ماندوێتیی تیمەکانی کارەبا لە خەبات و ھەولێر و تیمەکانی دیکە دەکەین کە بەدرێژایی زیاتر لە ١٢ کاتژمێر بێوچان کاریان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە کرد.

 

قایمقامیەتی قەزای خەبات