ناس کورد-
حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، 28 هەزار پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 خراونەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە سێ ساڵی کارکردنی کابینەی نۆیەم لە وەزارەتی پێشمەرگە هەشت ملیار دینار لە ساڵێکدا بۆ خەزێنەی گشتی، بەهۆی چاکسازییەوە گەڕێنراوەتەوە.
هەروەها 14 ملیار دینار خەرجکراوە، بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی جەنگ و دانەوەی قەرزەکان.