گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

وردەکاریی رووداوێکى سەخت لە هەولێر؛ حەوت کەس بریندارن

2022.07.15 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی رووداوێکى سەخت لە هەولێر؛ حەوت کەس بریندارن

ناس کورد-

 

هاتوچۆى هەولیر رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک بەهۆى تیژڕەوییەوە کارەساتى ناوەتەوە و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى هاتوچۆ، کاتژمێر 11ی شەوی ڕابردوو، لەشەقامی سەرەکی ناوگەڕەکی سێبەردانی هەولێر، ئوتومبێلێکی دۆدجی تایبەت بەخێراییەکی زۆرەوە لەکۆڵانێکی بچوک هاتەدەرەوە بۆسەر شەقامی سەرەکی ناوگەڕەک، کاتێک گەیشتەیەکتربڕی هەردووک شەقام، لەبەر تیژڕۆییەکەی خۆی کێشا بەئەڤیۆیەکی تایبەت کەلەشەقامەکە دەڕۆیشت.

 

دەشڵێت دواتر ئۆتۆمبێلەکە بەوە نەوەستا و چوە ناو پارچە زەویەکی بەتاڵ کەهێشتا بینای لێنەکراوە، لەوێ خۆی کێشا بەئافرەتێک و پیاوێکی بەتەمەن ،لەدواییش خۆی کێشا بەشوێنێکی یاری منداڵان کەکۆمەلێک مناڵی لەسەربو یاریان دەکرد، ئینجا وەستا.

 

لەدەرەنجامی ڕوداوەکە 7کەس بریندار بون کەبرینی دوانیان زۆر سەختە.