گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

20 ملیۆن گەشتیار تا 2030

نرخى مانەوە لە ئوتێله‌کانی هه‌ولێر له‌ تورکیا ’’گرانتره‌’’

2022.07.15 - 10:56
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى مانەوە لە ئوتێله‌کانی هه‌ولێر له‌ تورکیا ’’گرانتره‌’’

ناس کورد-

 

دەستەی گەشتوگوزارى هەرێم پلانێکى راگەیاند بۆ راکێشانى 20 ملیۆن گەشتیار تا ساڵى 2030، کە بەشێکى کەمکردنەوەى نرخى مانەوەى گەشتیارە لە ئوتێلەکان بەو پێیەى "نرخەکان بەتایبەتى لە هەولێر لە تورکیا گرانترە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزارى هەرێم بە دەنگى ئەمەریکاى وت "له‌ ساڵی 2020 که‌مترین ڕێژه‌ی گه‌شتیار ڕوویکردۆته‌ هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی ئه‌و داخستنه‌ نێوده‌وڵه‌تیەی سەردەمی کۆرۆنا،‌ به‌ڵام له‌ساڵی 2021 چوار ملیۆن گه‌شتیار زیادیکردووه‌ ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین به‌ 2019 پێش کۆرۆنا ڕێژه‌که‌ زیادیکردووه‌".

 

وتیشى "ئێمه‌ ئێستا مه‌زه‌نده‌ ده‌که‌ین له ‌کۆتایی ئەمساڵدا زیاتر له‌ شه‌ش ملیۆن گه‌شتیار ڕووبکاته‌ هه‌رێم، که‌واته‌ ساڵانه‌ دوو ملیۆن گه‌شتیار زیاد ده‌بێت به‌و پێیه‌ بێت بۆ ساڵی 2023 ده‌بێت هه‌شت ملیۆن گه‌شتیار".

 

"له‌کۆتایی 2030 به‌پێی ئه‌م هه‌شت ساڵه‌ی که‌ ئێمە پلانمان بۆ دانناوه‌ ڕێژەی گەشتیاری بۆ هەرێمی کوردستان دەگاتە 20 ملیۆن گەشتیار لە ساڵێکدا"، ئەمەل جەلال وادەڵێت.

 

رونیشیکردووەتەوە، پلانەکەیان هەروەها  که‌مکردنه‌وه‌ یاخود کێبڕکێی نرخى تێدایە له‌نێوان هەرێم و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌تا گه‌شتیار بتوانێت سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات.

 

ئەمەل جەلال دەڵێت "زۆرجار ئێمه‌ گله‌یی ئه‌وه‌مان لێده‌کرێت یان تێبینی ئه‌وه‌ ده‌کرێت ئۆتێله‌کانی کوردستان به‌تایبه‌تی له‌ هه‌ولێر له‌ تورکیا گرانتره‌ ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌ گه‌شتیار سڵ بکاته‌وه‌ له‌هاتن".