کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل، کوژرانى 20 سەربازى تورکیاى لە دوو رۆژى رابردوو راگەیاند و ئاماژە بەوەش دەکات کە چوار گەریلا بۆ ئەوەی نەکەونە دەست سوپای تورکیا و نەگیرێن، خۆیان تەقاندووەتەوە. . ئەمڕۆ (شەممە، 3ی ئابی 2019) ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل ئاماری دوو چالاکی هێزەکانیانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: " ڕۆژی 1ی ئابی 2019 هێزەكانمان لەدژی سەربازەكانی توركیا لە گردی شەهید كەندال سەر بە ناوچەی قلابانی شرناخ چالاكییەكیان ئەنجامدا و بە شێوەیەكی شاراوە چونە سەر سەنگەرەكان و لە نزیكەوە لە سەربازەكانیاندا، لە ئەنجامدا، 14 سەرباز كوژران، چەندین سەربازی دیكەش بریندار بوون". . هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد، پاش رۆژێک لە هێرشەکەیان و لە 2ی ئابی 2019 دوای بۆردوومانەكە سوپای توركیا لە دەوروبەری گردی شەهید وڵات دەستیان بە ئۆپراسیۆنێك كرد، لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكە شەڕێكی سەخت ڕوویدا، لەو شەڕەشدا شەش سەرباز كوژران و چواری دیكەش بریندار بوون. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا چوار گەریلا هەتا دوا فیشەكیان شەڕیان كردووە، بەڵام دواتر بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەكەونە دەست سوپای تورکیا بە نارنجۆك خۆیان تەقاندووەتەوە. .