گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

حکومەت بڕیارێک لە ’’بەرژەوەندیی هاووڵاتیان’’ دەردەکات

2022.07.14 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت بڕیارێک لە ’’بەرژەوەندیی هاووڵاتیان’’ دەردەکات



ناس کورد-

 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەکات، کە هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان و کێشەی بچووکی سەلامەتییان هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم (پێجشەممە 14-7-2022) ڕایگەیاند، "لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی، ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەکرێن کە تازە هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان و مەرجی بچووکی سەلامەتییان تێدا نییە وەک، لەحیمی بچووک، درز یان کونێک لە شانسی، جگە لەو ئۆتۆمبێلانەی مەرجی گەورەی سەلامەتییان تێدا نییە وەک، ژێرئاو کەوتن، سووتاو و بڕاوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارەکە تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە تا کاتژمێر 3:00ی پاش نیوەڕۆی ڕێکەوتی چواری تەممووزی ئەمساڵ هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان."