گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

پێشمەرگە: رێکارەکانى پێکهێنانى لیواى هاوبەش لەگەڵ سوپا کۆتایی هات

2022.07.14 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
پێشمەرگە: رێکارەکانى پێکهێنانى لیواى هاوبەش لەگەڵ سوپا کۆتایی هات

ناس کورد-

سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند، ته‌واوی رێكاره‌ ئیدارییه‌كانی پێكهێنانی لیوای 20ی پیاده‌ كۆتایی هاتووه‌، ئەوەش دەبێتە سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دروستكردنی متمانه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هەرێم و بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فه‌ریق روكن عیسا عوزێر لەراگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ماوه‌ی رابردوودا جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شكانی راسپارد هه‌ماهه‌نگی ته‌واو بكات بۆ خێراكردنی ئه‌و رێكاره‌ دارایی و كارگێڕیانه‌ی لیوای 20ی پیاده‌.

 

وتیشى ژماره‌ی ئاماری پێشمه‌رگه‌كان رێكخراوه‌و كاروباره‌ كارگێڕییه‌كان به‌ره‌و كۆتایی چووه‌ و ته‌نها كاروباره‌ داراییه‌كانی ماوه‌ كه‌ بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ ره‌وانه‌ی  وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت.

 

سه‌رۆكی ئه‌ركانى پێشمەرگە باسى لەوەشکرد، پێکهێنانى لیوای 20ی پیاده‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ دروستكردنی متمانه‌ی هاوبه‌ش له‌ مه‌یدان له‌نێوان هه‌ردوولادا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ رێگەخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌دا كاری هاوبه‌شی له‌م جۆره‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا زیاتر بكرێت و چه‌ند لیوایه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌‌ كاری له‌سه‌ر بكرێت.