گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یادشتێکیان واژۆکرد

عێراق و ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەى خۆڵبارین هەماهەنگى دەکەن

2022.07.14 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق و ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەى خۆڵبارین هەماهەنگى دەکەن

ناس کورد-

 

عێراق یاداشتێکى لێکتێگەیشتنى لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران واژۆکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەى شەپۆلەکانى خۆڵبارین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى فەرمى عێراق (14-7-2022) بڵاویکردەوە، جاسم فەلاحى وەزیرى ژینگە یاداشتێکى لێکتێگەیشتنى لەگەڵ عەلى سلاجقە هاوتا ئێرانییەکەى واژۆکردووە بۆ  بەرەنگاربوونەوەى شەپۆلەکانى خۆڵبارین.

 

جاسم فەلاحی، وەزیری ژینگەی عێراق  (30ی ئایاری 2022) ڕایگەیاند، زۆربەی زریانە خۆڵاوییەکان لە سێ وڵاتی دراوسێوە هاتوونەتە عێراق و چەند جموجوڵێکی دیپلۆماسی هەیە بۆ ئەنجامدانی دیالۆگێکی هەرێمی بۆ کەمکردنەوەی زریانە خۆڵاوییەکان و وشکەساڵی.  

  

ئاماژەی بەوەشکرد، "دیالۆگی هەرێمی نێوان وڵاتانی ناوچەکە سەبارەت بە زریانی خۆڵاوی زۆر گرنگە، دەبێت رێوشوێنی خێرا بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەیان".

 

فەلاحى وتیشى "دەستپێشخەریی ناوخۆیی و ناوچەیی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا"، ڕوونیشیکردەوە کە "دیپلۆماسی عێراق کار لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دیالۆگ دەکات کە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی زریانی خۆڵاوی و کەمیی ئاو و بە بیابانبوون ببێتەوە".  

  

وەزیری ژینگە ئاماژەی بەوەدا کە "عێراق دەکەوێتە توندی وشکەساڵی و بە بیابانبوون، نەبوونی باران لە سێ ساڵی ڕابردوودا بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە خاک”.