گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کازمى: کێشەکان پێویستیان بەچارەسەرکردنە، لەسەرویانەوە پتەوکردنى دەسەڵاتى دەوڵەت

2022.07.13 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى: کێشەکان پێویستیان بەچارەسەرکردنە، لەسەرویانەوە پتەوکردنى دەسەڵاتى دەوڵەت

ناس کورد-

 

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، چەندین کێشە هەیە پێویستیان بەچارەسەرکردنە، لەسەرووى هەمویانەوە پتەوکردنى دەسەڵاتى دەوڵەت، جەختیشیکردەوە حکومەت بە خێرایی کاردەکات بۆ وەبەرهێنانی ئەو غازەی کە لە کێڵگە نەوتییەکان دەسوتێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 كازمی لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری "فۆرین پۆلسی" بڵاویکردووەتەوە نوسیویەتى "کاتێک جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەگاتە ناوچەیەک کە رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری دەبێتەوە، وەک تیرۆر، ئاسایشی خۆراک، و گۆڕانی کەشوهەوا".

 

 وتیشى "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ ناوچەیەكی ڕووبەڕووی ئەم ئاستەنگانە دەبێتەوە لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردە کە هەوڵدەدەن گۆڕانکاری ئەرێنی بهێننە ئاراوە."

 

 کازمى دەڵێت "من نوێنەرایەتی عێراقێكی بوژانەوە دەكەم كە بە متمانەیەكی زیاترەوە لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی وەستاوە و بەهێزترە لەوەی لە دوایین سەردانەكەی بایدن لە ساڵی 2016، یان تەنانەت لەوەی ساڵی رابردوو لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ كۆبووینەوە".

 

 "ئەمریکا ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە، ئێمە سوپاسگوزارین بۆ ئەو هاوکاری و قوربانیانەی کە ئەمریکییەکان داویانە بۆ پشتگیریکردنمان."

 

 لە درێژەی وتارەکەیدا کازمى باسى لەوەکردووە، عێراق ئەمڕۆ ڕێگای خۆی دەکێشێت، لە ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا "عێراق ئێستا دیموكراسی دەستووری فرەحیزبی و فرەنەتەوەیە، ئێمەش هێشتا لە پرۆسەی درێژخایەنی پێكهێنانی حكومەتی نوێداین لەدوای هەڵبژاردنەكانی پاییزی رابردوو".

 

دەشڵێت "شانازی دەکەم بە توانای وڵاتەکە بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی هاوڵاتیانی عێراق، پاراستنی سامانە سروشتییەکانمان، و ڕۆڵی پێشەنگ بگێڕێت لە دەستپێشخەرییە ناوچەییەکان کە خۆشگوزەرانی و ئاسایش بەرەوپێش دەبەن.”

 

 کازمى جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی لە ژیانی گشتیی عێراقدا، و دەستەبەركردنی بەردەوامییەكەی بە شێوەیەك كە تەنیا لە سندوقەكانی دەنگدان سنووردار نەبێت "رێگای بەرەو دیموكراسییەكی سەركەوتوو پێویستی بە كات و ئیرادە و سەركردایەتی هەیە".

 

کازمى هەروەها نوسیویەتى "لەگەڵ پێشکەوتنەکانی عێراق، دیالۆگی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکاش پێشکەوتووە، گواستنەوە لە ڕۆڵی شەڕی ئەمریکاوە بۆ فۆرمێکی تر ڕوویداوە لەگەڵ قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکان لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەمنی. کە هاوبەشییەکانمان لەگەڵ ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و دامەزراوە ئەمریکییەکانی دیکە پشتگیرییەکی کاریگەر و شارەزایی تەکنیکیمان پێدەبەخشێت لە گەشتەکەماندا بۆ بنیاتنانی وڵاتەکەمان."

 

 ڕاشیگەیاندووە، "عێراق وەك بەرهەمهێنەری گرنگی نەوت دەمێنێتەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لەگەڵ یەدەگی زەبەلاح كە بەتەواوەتی لێكۆڵینەوەى تێدا نەكراوە، بەڵام ئەمە تەحەددیاتی ژینگەییمان زیاد دەكات"، لەگەڵ پێویستى كاركردن بەخێرایی بۆ وەبەرهێنانی ئەو غازەی كە لە كێڵگە نەوتییەكاندا دەسوتێت".

 

کازمى جەختیکردووەتەوە "دەمانەوێت تیشکی بەهێزی خۆرمان بکەینە کارەبا دەتوانێت پشتگیری لە گەشەپێدانی پیشەسازییەکانمان بکات، و هەلی کار بۆ گەنجەکانمان دروست بکات.”