گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکەم کاردانەوەى حاجى مەسیفى لەسەر دەستگیرکردنى تەقەکەرەکان

2022.07.13 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم کاردانەوەى حاجى مەسیفى لەسەر دەستگیرکردنى تەقەکەرەکان

ناس کورد-

 

حاجى مەسیفى ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، ئەو کەسەى لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە لەسەر تەقەکردن لە ماڵەکەى پێشتر شۆفێرى خۆى بووە و دواتر لەسەر کێشەیەکى کۆمەڵایەتى دەریکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاجى مەسیفى لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان باسى لەوەکرد، تەقەکەرەکە و خاوەنى ئەو ئۆتۆمبێلەى بەکارهێنراوە بۆ تەقەکردن لەماڵەکەى لەلایەن ئاسایشى هەولێرەوە دەستگیرکراوە.

 

وتیشى تەقەکەرەکە شۆفێرى بووە لە 2021 و پێشتر لە شوێنێکى تر پێشمەرگە بووە، لەسەر تەکلیفى باوکى کردویەتیە پاسەوانى خۆى، بەڵام دواتر توشى کێشەیەکى کۆمەڵایەتى بووە لەگەڵ کوڕێک لە گوندى پیرزین و دووجار تەقەى لێکردووە، بۆیە ئەویش لەلاى خۆى دەریکردووە.

 

حاجى مەسیفى دەڵێت، تەقەکەرەکە تا رۆژى عارفە لەلاى ئاسایش دەستگیرکرابوو  دواتر ئازادکراوە و چەکى ئێم فۆرى دەستخستووە و نازانێت کێ هانیداوە تەقە لە ماڵەکەى بکات، ئەوەش جێگەى گومان و پرسیارە.

 

جەختیشیکردەوە، ئەو هیچ کات باسى ئەوەنەکردووە کە رووداوەکە سیاسی بووە.

 

پێشتر ئاسایشى هەولێر دەستگیرکردنى دوو کەسى راگەیاند، بەتۆمەتى تەقەکردن لەماڵى حاجى مەسیفى ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى.  

  

بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش (13-7-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کەسی تەقەکەر ناوی ( س.ص.ع) ە کە پێشتر شۆفێری حاجی مەسیفی بوە تاکو ساڵی ٢٠٢١.   

  

ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەمان کاتدا شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تەقەکردنەکەی پێ ئەنجامدرابوو بە ناوی( أ. ن. ش.) دەستگیرکراوە.