گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەناردەکردنى غازى کۆرمۆر بۆ وێستگەكانی كارەبا ’’کەمبووەتەوە’’

2022.07.13 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
هەناردەکردنى غازى کۆرمۆر بۆ وێستگەكانی كارەبا ’’کەمبووەتەوە’’

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بووەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا کەم بووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (13-7-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و پێشبینی دەكرێت لەماوەی 3 - 4 كاتژمێری داهاتوودا کێشەکە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بووەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا کەم بووەتەوە.

 

تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و پێشبینی دەكرێت لەماوەی 3 - 4 كاتژمێری داهاتوودا کێشەکە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە.