گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەبێت یەكێتی قبوڵى بكات’’

’’بڕیارى کۆتایی’’ بارزانى لەبارەى پۆستى سەرۆککۆمار ئاشکراکرا

2022.07.13 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
’’بڕیارى کۆتایی’’ بارزانى لەبارەى پۆستى سەرۆککۆمار ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى پارتى رایگەیاند، حزبەکەى بڕیارى کۆتایی داوە کە سیناریۆى 2018 بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار دووبارە نابێتەوە و ڕێبەر ئەحمەد تاکە کاندید دەبێت بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێروان دووبەردانی لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ "رووداو" وتى "لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ بارزانى بڕیارى کۆتایی دراوە کە سیناریۆى 2018 دوبارە نابێتەوە و بە دوو کاندید ناچینە پەرلەمان، رێبەر ئەحمەد تاکە کاندیدى پارتى و لایەنە کوردییەکان دەبێت".

 

وتیشى "تا ئێستا ئەوە لەگەڵ یەکێتى یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام ئێمە زۆرینەین و دەبێت یەكێتی ئەوە قبوڵ بكات سەرۆكمان هەبێت".

 

شێروان دووبەردانی دەڵێت، ماڵى شیعە لەسەر سەرۆک وەزیران پێکبێن یەک کاتژمێر مۆڵەت نادەنە کورد بۆ رێککەوتن لەسەر پۆستى سەرۆککۆمار.

 

دەشڵێت، تا ئێستا ماڵى شیعە لەناو خۆیان یەکلایی نەبوونەتەوە و بوونەتە دووبەش لەبارەى دیاریکردنى مالیکى بۆ سەرۆک وەزیران.