گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمی

داوای دواخستنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن لە هەرێم ده‌كرێت

2022.07.13 - 15:06
App store icon Play store icon Play store icon
داوای دواخستنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن لە هەرێم ده‌كرێت

ناس كورد-

یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان داوا له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێم ده‌كات ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی خوێندن دوابخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عه‌بدولواحید محه‌مه‌د، سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان به‌ میدیای فەرمیی یەكێتی (13ی تەموزی 2022) ڕایگه‌یاند، ھه‌رچه‌نده‌ ئه‌و واده‌یه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دیاریكردوه‌ نه‌بووه‌ به‌ بڕیار و به‌ره‌سمی رانه‌گه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام داوایان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ھه‌رێم كردووه‌ به‌ھۆی گه‌رماوه‌ ئه‌و واده‌یه‌ دوابخرێت هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو له‌ 15ی ئەیلولدا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

 

سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك پێداویستی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه‌ پێویسته‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌و پێداویستیانه‌ دابین بكات و كێشه‌ی میلاك و گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

 

بۆ ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ ته‌واوكردنی پرۆگرامی خوێندنی په‌روه‌رده‌ 4ی ئەیلولی 2022ی پێشنیار كردووه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ، به‌ڵام تاكو ئێستا پێشنیاره‌كه‌ نه‌بوه‌ته‌ بڕیار .