کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان، گیانلەدەستدانى هاووڵاتییەکى تەمەن 58 ساڵى بەهۆى خۆ هەڵواسینەوە راگەیاند و دۆسیە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە. . مقەدەمی مافپەروەر علی جەمال قدوری، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان، رایگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، 3ى ئابى 2019) لەگەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلارەوە هاوڵاتیەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار". . وتیشى، هاووڵاتییەکە بەهۆی خنکانەوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی کەسوکارەکەی ناوى (حەسەن محەمەد عەلی)یە و لەدایکبووی ساڵى 1961 و نیوەڕۆی ئەمڕۆ کە بەتەنها لەماڵەوە بووە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە. . مقەدەمی مافپەروەر علی جەمال قدوری، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان، روونیکردەوە "لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و پۆلیسیش دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە ". .