گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەشوهەوا

شەپۆلێكی گەرمای توند لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

2022.07.13 - 13:06
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێكی گەرمای توند لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

ناس كورد-

بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم زیاتر بەرزدەبنەوە و كەشوهەوا گەرما دەكات، هەروەها لە شەودا پلەكانی گەرما زیاتر لە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، كەشناسی دیاری هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا (13ی تەموزی 2022) دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەوری کەم، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەك تا دوو پلەی سیلیزی بەرزتردەبنەوە و کەش زیاتر گەرم دەبێت.

 

هەر بەپێی پێشبینییەكان، لە شەودا بە ڕێژەی کەمتر پلەکانی گەرما نزم ئەبێتەوە لەچاو شەوانی ڕابردوو و بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم؛ سلێمانی 44 بە 29، ھەولێر 44 بە 30 پلە، دھۆک 43 بە 28 پلە، ھەڵەبجە 46 بە 28 پلە، کەرکوک 46 بە 32 پلە.

 

بەڵام خێرای با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند چالاک ئەبێت 15 تا 30کم/س لە ئاڕاستەی باشوری ڕۆژئاواوە.