گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حاجی مەسیفی لەبارەی تەقەكردنەكە: زۆر بەداخەوە بۆ پۆلیسی هەولێر

2022.07.13 - 12:19
App store icon Play store icon Play store icon
حاجی مەسیفی لەبارەی تەقەكردنەكە: زۆر بەداخەوە بۆ پۆلیسی هەولێر

ناس كورد-

سكرتێری حاجی مەسیفی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دژی لێدوانی پۆلیسی هەولێر لەبارەی تەقەكردنی لە ماڵەكەی دەڵێت، "کەیسەکە گەیشتە دادگا، بەڵام بەداخەوە پۆلیسی هەولێر زۆر نابەرپرسانە قسەی كردووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەریم سارەمەمی، سکرتێری حاجی مەسیفی لە ڕوونكردنەوەیەكدا (13ی تەموزی 2022) دەڵێت، "دوابەدوای ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو تەقە لە ماڵی هەڤاڵ حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کرا پاش گەیشتنی هێزە ئەمنیەکان و دەست بە لێکۆلینەوە کرا، کەیسەکە گەیشتە دادگا، بەڵام بەداخەوە دوێنی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا زۆر نا بەرپرسانە ڕایگەیاند کەیسەکە کەیسێکی سیاسی نییە و بەڵکو کەیسێکی شەخسیە."

 

دەشڵێت، "ئێمە لێرەوە نیگەرانی خۆمان لەو ووتانەی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەردەبرین کەوا بەرێزیان حەقنەبوو پێش بریاری دادگا کەوتبان تا دادگا بڕیاری ڕاستی خۆی دەدات."

 

دوێنێ هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی: "رووداوی تەقەکردن لە ماڵی سەرکردایەتییەکی یەکێتی لە هەولێر لە لێکۆڵینەوەدایە و کێشەکە سیاسی نەبووە، بەڵکو بۆ خودی کەسەکە دەگەڕێتەوە و تەقەکەرەکەش هەرکەسێک بێت، ئێمە رێڕەوی یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر". 

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 11-7-2022، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کرا و بەهۆیەوە پاسەوانێکی ناوبراو برینداربوو.

 

حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی بەرەبەیانی دووشەممە تەقەیان لە ماڵەکەی کردووە بۆ کوشتنی ڕۆشتبوون، بەڵام بۆیان نەکرا، دەشڵێت، کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێک نییە.

 

حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (11ی تەموزی 2022) ڕایگەیاند، "تەقەکردن لە ماڵەکەم و هەوڵی کوشتنم، پەیوەندی بە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و کێشە لەگەڵ پارتیش نییە، چونکە من یەکێتیم هەم کاک بافڵم خۆشدەوێت هەم کاک لاهورم خۆشدەوێت، کێشەم لەگەڵ کەسیان نییە."

 

وتیشی، "گومانم لە هیچ کەس نییە، لە تەمەنی 18 ساڵییەوە من یەکێتیم هەرچیم کردبێت بۆ یەکێتی کردوومە، سکاڵام لەسەر کەس تۆمارنەکردووە وەک کەسایەتی، بەڵام سکاڵام تۆمارکردووە وەک مافی گشتیی خۆم کە زیانم بەرکەوتووە."

 

جەختیشیکردەوە، "ئەو کەسانە بۆ کوشتنی من هاتبوون لە ژووری نوستنەکەم، بەڵام بۆیان نەکرا."