گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەشوهەوا

شەپۆلێكی گەرمای یەك هەفتەیی هەرێم دەگرێتەوە

2022.07.12 - 19:24
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێكی گەرمای یەك هەفتەیی هەرێم دەگرێتەوە

ناس كورد-

بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، تاوەكو هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا (12ی تەموزی 2022) دەڵێت، بەهۆى کاریگەرى درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانە و هاتنى شەپۆڵى گەرما بۆ سەر ناوچەکەمان، پێشبینى دەکرێت لە سبەینێ بە دواوە تاکو ڕۆژی 17ی تەموزی 2022 (یەك هەفتە) ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ بێت و خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت".

 

دەشڵێت، پلەکانى گەرما ڕوولە بەرزبوونەوە دەبێت بە چەند پلەیەک؛ لە سەنتەری پارێزگاکانى هەرێم هەولێر لەنێوان 45-47 پلە دەبێت و سلێمانى 42-45 پلە، لە دهۆک 42-44 پلە و لە کەرکوک 46-48 پلە دەبێت، لە هەڵەبجە 44-46 پلە و لە ئیدارەى گەرمیان 46-48 پلە دەبێت، هەروەها لە ئیدارەى ڕاپەڕین 42-45 پلە وە قەزاى سۆران 44-46 پلە دەبێت.