گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە حەوشەی ماڵەكەدا شاردبوویەوە

كوڕێك باوكی خۆی كوشت دوای ئەوەی ویستوویەتی ژنی دووەم بهێنێت

2022.07.12 - 18:37
App store icon Play store icon Play store icon
كوڕێك باوكی خۆی كوشت دوای ئەوەی ویستوویەتی ژنی دووەم بهێنێت

ناس كورد-

لە تاوانێکی قێزەوندا کە شەقامی فەلەستینی هەژاند، گەنجێک لە شارۆچکەی ئوجا لە باشووری شاری جینین باوکی خۆی کوشت و تەرمەكەی لە حەوشەی ماڵەكەیاندا و لەژێر چیمەنتۆدا شاردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵی میدیای فەلەستینییەكان" بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیس و بەرگری شارستانی فەلەستین تەرمی هاووڵاتییەکیان هەڵدایەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بێسەروشوێن بووبوو، دەرکەوت کە کوڕەکەی کوشتوویەتی و تەرمەکەی لە حەوشەی ماڵەکەی لە ژێر چیمەنتۆ شاردۆتەوە.

 

سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە باوکەكە ناوی عامر رادی رەشید عومەریە (تەمەن 46 ساڵ) و ئەو وەک شۆفێر کاردەکات، لەکاتێکدا کوڕەکەی بەناوی ریدایە و تەمەنی 20 ساڵە.

 

چالاکوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیەکی ئەو باوک و کوڕەیان بڵاوکردەوە.

 

سەبارەت بە پاڵنەرەکانی تاوانەکە، باوکە کوژراوەکە ویستویەتی هاوسەرگیری بکات و موڵکەکەی بۆ ئەوە بفرۆشێت و ئەمەش بە دژایەتییەکی توندی هاوسەر و منداڵەکانی بەرەوڕوو بووەوە و بە پلانی کوشتنی باوکەکە و بەخاک سپاردنی کۆتایی هات، بەپێی زانیارییەکانی میدیا فەلەستینییەكان.

 

لای خۆیەوە بەرگری شارستانی فەلەستین لە بەیاننامەیەكی كورتدا رایگەیاندووە، دوای نزیكەی دوو كاتژمێر لە گەڕان و هەڵكەندن، تیمەكانیان تەرمێكیان دەرهێنا كە لە ژێر كۆنكرێتدا و لە حەوشەی خانوویەك لە شارۆچكەی ئوجا نێژرابوو.