گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سلێمانی 29 كەس بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵەوە دەستگیركران

2022.07.12 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی 29 كەس بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵەوە دەستگیركران

ناس کورد-

لە چوار ڕۆژی جەژندا، بەھۆی سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان و دوور لە ڕێکاری تەندروستی 29 کەس لە سلێمانی دەستگیرکران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی (سێشەممە 12-7-2022) ڕایگەیاند، "سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان قەدەغەیە و ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە چوار ڕۆژی جەژندا ٢٩ کەس بوون کە بەبێ ڕێنمایی تەندروستی ئاژەڵیان لەسەر شەقامەکان سەربڕیوە و دوای دەستگیرکردنیشیان بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون."

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "چێشتخانەیەکیش بەھۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان داخراوە و چەند پسوڵەیەکی سەرپێچیش بۆ چەند چێشتخانە و ھۆتێلێک کراوە."